چیرۆكه‌كه درێژه‌ى كێشا
ئه‌مڕۆش ده‌نگدانه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی كارنامه‌ى ئه‌مڕۆى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، دەنگدان لەسەر یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە له‌كارنامه‌كه‌دا نییه و ئه‌وه‌ى هه‌یه بابه‌تێكى تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌كاران.
كارنامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ 10.4.2025 بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ته‌نیا یه‌ك بابه‌ت خراوه‌ته كارنامه‌كه‌یان ئه‌ویش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ته بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى داواكارییه‌كانى كه‌رتى په‌روه‌رده.
چیرۆكى ده‌نگدانى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌م پارێزگایه بۆ رۆژى 30.9.2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وكات بۆ جاری چوارەم بوو دەنگدانه‌كه دوابخات. بەڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ئه‌م پرۆسه‌یه به بیانوى جۆراوجۆر له‌وانه‌ش ته‌واونه‌بوونى نیسابی قانوونى دواخراوه.
پێشتر 964 بەدواداچوونی كرد و ده‌ركه‌وت، به‌شێک لە لایەنە سوونییەکان له بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ناڕازین و لایەنە شیعییەکان کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە، تا ئێستا دووجار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەکی دیکەیان تێکەڵ بە بابەتەکە کردووە.
رۆژى دووشەممەى رابردوو 7.4.2025، چرۆ حەمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ـی راگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاردا نەبووە، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیاریانداوە بایكۆتی دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و کۆبوونەوەکەش بەڕێوەناچێت.
هه‌ڵه‌بجه، كه به “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید” یش ناسراوه، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەلای حکومەتی عێراق هەر قەزاکەی جارانە.