چالاکی جۆراوجۆریان کردووە

رۆژی گوندی گەچێنە لە ھەورامان بەڕێوەچوو

ئەمەل ناجی – ھەورامان

لە گوندی گەچێنەی ھەورامان خەڵکی گوندەکە لە نزیک گوندەکەیان کۆبوونەوە و سەیرانە گەشتێکیان کرد و ئەو رۆژەیان تایبەتکرد بە رۆژی گوندەکەیان و بڕیارە ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا بە مەراسیم و چالاکی رۆژی گوندەکەیان بەرز رابگرن.

سەعدون گەچێنەیی گۆرانیبێژ و خەڵکی گوندەکە بە 964ـی وت، “ھیوادارم ئەم جۆرە چالاکیانە لە ھەموو گوندەکان سازبکرێت، بۆ ئەوەی خەڵکی گوند و نەوەی نوێ گوندەکانی خۆیان بناسن، من وەک خۆم گوندەکەم ھێندەی نووری چاوم خۆشدەوێت و ھەر کاتێک دێمە گوندەکە ھەموو سەرقاڵیەکانی ژیانم لەبیر ئەکەم”.

گوندی گەچێنە لە باشوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی باخەکۆن، نارنجڵە، بیارە و لە رۆژھەڵاتیشەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ھانەگەرمەڵە، کێمنە، بێرواس، لە ئێستادا نزیکەی 20 ماڵ لە گوندەکەدا ھەن، بەڵام تەنھا یەک ماڵ ھەر چوار وەرزی ساڵ لە گوندەکەدا دەژین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی