دیمه‌نێكی كاتى خاوێنكردنه‌وه‌ى مۆنۆمێنت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یاده‌كه... وێنه: بەڕێوەبەرایه‌تی مۆنۆمێنتی ئەنفال.
"ساڵیادى ئه‌مساڵمان ئه‌كادیمیی و زانستییه"
له‌سبه‌ینێوه و چالاکییەکانی 37ـەمین ساڵیادی ئەنفال ده‌ستپێده‌كات و 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه، یادی 37 ساڵه‌ى تاوانى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێته‌وه و چه‌قی یاده‌كه‌ش له مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له‌و قه‌زایه ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتیش پێشبینى ده‌كات به هه‌زاران كه‌س ئاماده‌ى رۆژانى یاده‌كه بن.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له‌رێگه‌ى تیمی جیاوازه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مۆنمێنت ئاماده‌كارى بۆ یاده‌كە ده‌كات و ئێستاش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون.
هابیل حاجی ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى رابردوو یادكردنه‌وه‌ى ئه‌نفال به شێوازى ئه‌كادیمی و زانستی به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
وتیشی “له‌ماوه‌ى 10 رۆژى یادكردنه‌وه‌كه چه‌ندین سمینار و پانێڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن كه له‌رووى زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه باس له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن”.
چاندنى 182 نه‌مام و كردنه‌وه‌ى پێشانگاى فۆتۆگرافى، دانانى گوڵ له مۆنمێنت و په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ر و وێنه‌ى شه‌هیدان به‌شێكی چالاكییه‌كانى ئه‌مساڵ ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژى یه‌كسه‌ممه‌ى داهاتوو ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان سه‌ردانى زیندانى تۆبزاوا ده‌كه‌ن بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و رۆژانه‌ى كه كه‌سوكاریان له‌و شوێنه زیندانى كراون، وتیشی “مامۆستایانى ئایینى و مامۆستایانى زانكۆى چه‌رمو به‌شێكی گرنگ ده‌بن له به‌شداربووانى چالاكییه زانستییه‌كانى ئه‌م یاده”.