گەشتی حاجیانی هەرێم لە ساڵانی رابدروودا - وێنە: میدیاکان
دوو رۆژ دەخایەنێت
خول بۆ مورشیدانی ئایینی حه‌جی ئه‌مساڵ دەکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، خولێك بۆ مامۆستایانی ئایینی کردووەتەوە كه ئه‌مساڵ وه‌كو مورشید هاوه‌ڵی حاجیانی هەرێمی كوردستان ده‌بن له عه‌ره‌بستانی سعودیه.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.4.2025، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژ خولێك بۆ مورشیدی ئایینی حه‌جی ئه‌مساڵ دەکاتەوە و داوایان لێدەکات “به‌و په‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزییه‌وه كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی حاجیان تاوه‌كوو بتوانن رێنیشانده‌ری حاجیان بكه‌ن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینه‌كاندا”.
بەشی زۆری ئەو ناوانەی وەک مورشیدی ئاینی حەج هەڵدەبژێردرێن، لەو مامۆستا ئاینیانەن کە چەند ساڵێکە وەک خۆبەخش یان وەک گرێبەست لە مزگەوتەکان وتار دەخوێننەوە.
بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، ناوی پێنج هەزار و 190 كەس لە هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە و بڕیارە فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.
ساڵی رابردوو نزیکەی 25 حاجی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەجێگەیاندنی فەیزەی حەج گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بە ڤیزای گەشتیاری چووبوونە سعودیە.