"نیوەى تەمەنم بە حەماڵى بەڕێکرد"
لەهیچ شتێ پەشیمان نیم، شتێک نەبێت
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لەگەڵ دروستبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 1992، مام سدیق ئەحمەد، دەستى بە کارى حەماڵى کردووە و بەدرێژایى 33 ساڵ بارە قورسەکان دەخاتە سەر شانى.
مام سدیق تەمەنى 67 ساڵە، وەکخۆى بە 964ـى وت،”لە 1992 دەستى بە حەماڵى کردووە و تائێستاش بەردەوامە.
سەرەڕاى ئەوەى تەمەنى روولە هەڵکشانە، بەڵام سدیق ئەحمەد بە دەستەکانى خۆى بژێوى ژیانى دابین دەکات.
وەک باسى دەکات، شوکرە بەوەى هەیەتى و لە هیچ شتێک پەشیمان نییە، تەنیا ئەوە نەبێت بەهۆى دۆخى خۆیانەوە بەتەواوەتى نەیتوانیوە خزمەتى دایک و باوکى بکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح