مەترسى لەسەر هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە

چەند پاشماوەیەکی جەنگیی لە دووكان چارەسەر كران

964+

محەمەد فاتیح

لە بەردەوامی هەوڵ و كارەكانیان بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاونیشتیمانیانی كوردستان، لەلایان تیمەكانی دەزگای مینی كوردستانەوە دوای ئەوەی پەیوەندیان پێوەكرا چارەسەر بۆ پاشماوە یەكی جەنگیی كرا له شارۆچکەی دووکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رونیكردەوە ئاسایشی شارۆچکەی دووکان پەیوەندی بە ژمارە 182 ـی دەزگای گشتی کاروباری مینەوەكرد و ئاگاداریان کردین لە هەبوونی چەند پاشماوەیەکی جەنگیی.

بەپێی راگەیەندراوەكە تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، سەردانی شوێنەکەیانکرد و پاشماوە جەنگییەکانیان گواستەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو بەمەبەستی چارەسەرکردنی لە ئایندەدا.

دەشڵێت پاشماوە جەنگییەکانیش بریتی بوون له نۆ دانە گولە هاوەنی 120 ملم، یەک دانە گولە هاوەنی 82 ملم، یەک دانە گولە تۆپی 122 ملم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەکاتی بینینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی دا دەستکاری مەکەن و لێی دوور بکەوەرەوە و شوێنەکەی دەستنیشان بکە، پاشان پەیوەندی بکە بە ژمارە 182 كه هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوەبکەن و ئاگادارمان بکەنەوە لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی.

دەزگاى گشتى کاروبارى مینى هەرێمی كوردستان لە بۆنەى ڕۆژى جیهانى هۆشیارکردنەوە لە مین و پشتگیریکردنى کاروبارى مین دوا ئامار و داتاكانی خستە بەردەست و ئاشكرایكرد لە ئاکامی ئەو شەڕو ناکۆکییانەی کە لە هەرێمی کوردستان روویان داوە لە ئێستادا رووبەری زیاتر لە 250 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی هەرێمی كوردستان ماوە پاك بکرێتەوە و تاكو ئێستاش 13592 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی.

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە ...

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە و لەناوبران