نۆرەگرتنی خانەنشینان بۆ وەرگرتنی موچە - وێنە: 964
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا
خانەنشینە نوێکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان وردبینى بۆ مامەڵەکانیان دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، لەمەودوا مامەڵەی خانەنشینە نوێکان نانێردرێت بۆ وەزارەت بە مەبەستی کاری وردبینی، بەڵکو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کارەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی نووسراوەکە کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بەشێوەی کاتیی دەسەڵاتی تەواو بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی دراوە بۆ خێرا رایکردنی کارەکانی خانەنشینانی تەمەن 1961 ،1962 و 1963.
بەڵام ئەو خانەنشینانەی پلەتایبەتن، یان خۆیان داوای خانەنشینی دەکەن و راپۆرتی لیژنەی پزیشکییان هەیە، یاخود دوورخستنەوە و کۆتاییهێنان بەراژە دەیانگرێتەوە، کارەکانیان لە وەزارەتەوە رایی دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە خانەنشینانی نوێ موچەی مانگەکانی یەک و دوو و سێیان وەرنەگرتووە ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکانیان و گەڕانەوەی سەرجەمییان بۆ هەولێر و دروستبوونی رۆتین.
هەر بەهۆی ئەو گرفتەوە تاوەکو ئێستا پاداشتى کۆتایی خزمەت بۆ ئەو خانەنشینانە خەرجنەكراوە كە زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە.