"گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دەتوانرێ بەردەوامبێ"

ئەو نامەی رەتی دەکردەوە; ئێران وەڵامەکەی بۆ ترەمپ ناردەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

عەباس عێراقچی، بە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێرانی راگەیاندوە، وەڵامی فەرمیی ئێران بۆ نامەی سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی گونجاو و لە رێگەی وڵاتی عومانەوە نێردراوە.

ئەم نامەیە ترەمپ خۆی پێشتر ئاماژەی پێی کردبوو، بەڵام بەرپرسانی ئێران دەیانووت، ئاگاداری نامەیەکی لەوجۆرە نین لە سەرۆکی ئەمریکاوە نێردرابێ.

وەڵامی نامەکە، رۆژی چوارشەممە 26.3.2025، لە رێگەی عومانەوە نێردراوە. عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ، “ئەم وەڵامە فەرمیە را و بۆچوونی ئێمەیە لەبارەی دۆخی ئێستا و نامەکەی ترەمپ کە بە شێوەی تەواو روونکراوەتەوە و بە لایەنی بەرامبەر گەیەندراوە”.

لە بارەی سیاسەتی وڵاتەکەی، وەزیری دەرەوە دەڵێ، سیاسەتیان هەمان سیاسەتی پێشووە، ئەوەش نەبوونی دانوستاندنی راستەوخۆیە لە ژێر هەڕەشە و هەژموونی سەربازی، بەڵام دانوستاندنی ناراستەوخۆ هەروەک رابردووش هەبووە، دەتوانێ بەردەوام بێت.

رۆژی 7.3.2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆکس بزنس-ی ئەمریكی رایگەیاندبوو، نامەیەی بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، ناردووە كە پێشنیاری دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لەخۆ گرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێی باشە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات و ئەو وڵاتە نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، هەروەها هیوای خواست کە تاران دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامبدات.

هەواڵەکەی پێ خۆشە.. ترەمپ: هەستدەکەم روسیا لەگەڵمان رێک...

هەواڵەکەی پێ خۆشە.. ترەمپ: هەستدەکەم روسیا لەگەڵمان رێکدەکەوێ