ئیش بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ناکەن 

پاسپۆرتی گەرمیان ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە 

964+

توانا نەقی

بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئیش بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی   حکومەتی عێراق راگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نوسینەگەی پاسپۆرتی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەکەنەوە کە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت.

دەشڵێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن  راگیراوە، هەروەها جارێکی تر ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، کە تەنها بە کارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی 20 بۆ 30 رۆژی پێدەچێت.

وەستانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ پاسپۆرت پەیوەندی بە ب�...

وەستانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ پاسپۆرت پەیوەندی بە بەغداوە هەیە