بۆ جەژنەکانى رەمەزان و نەورۆز لە کوردستانن

خوێندکارانى دەرەوەى ولات 18 رۆژ پشویان پێدرا

وریا فەتاح

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا کارئاسانی بۆ ئەو خوێندکارانە بکات کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزان و نەورۆزدا بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان بەبێ ئەوەی کێشە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان دروست ببێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وردەکاریی بڕیارەکەی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:

بڕیارەکە بە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە.
لە رێکەوتی 10.3.2026 تاوەکو 28.3.2026 ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەن دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەو ماوەیە (18 رۆژە) وەک ماوەی مانەوە (ئیقامە) بۆ خوێندکاران هەژمار دەکرێت و هیچ کێشەیەک بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان دروست ناکات.
ئامانج لە بڕیارەکە بەشداریکردنی خوێندکارانە لە جەژنی رەمەزان و نەورۆز و بۆنەکان لەگەڵ کەسوکاریان لە هەرێمی کوردستان.