دوای یەک ساڵ لە سووتانی

نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆتایی هات

شۆڕش قادری

دوای یەک ساڵ لە سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر، نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە کۆتایی هات و دوکانەکان رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، دواى نۆژەنکردنەوەى بەشى یەکەمى بازاڕى قەیسەرى، بەشی دووەمى کە بە بەشى شوێنەواری بازاڕەکە ناسراوە، بەشێوە و دیزاینێکى زۆر جوانتر لە جاران و لە سەر شێوازیی مێژوویى خۆى نۆژەنکراوەتەوە و کارەکانی تەواو بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە زووترین كاتدا دوکانەکان رادەستى خاوەنەکانیان دەکرێت و كاسبكارانی بازاڕەكە دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە.

لە 5ـی نیسانی ساڵى 2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، نزیكەی 250 دوكان و حەوت كۆگە سووتان، دوای رووداوەكەش بە گوژمەى پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە کرا.