دیمەنی گشتیاران لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە زاخۆ.وێنە.964
لە ماوەى حەوت رۆژدا
سەروو 41 هەزار گەشتیار سەردانى زاخۆیان کردووە
وریا فەتاح
لەماوەى حەوت رۆژى رابردوودا، رۆژانە نزیکەى شەش هەزار گەشتیار سەردانى زاخۆیان کردووە کە زۆرینەیان گەشتیارى خوار و ناوەڕاستى عێراق بوون.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشتوگوزارى زاخۆى بڵاوى کردەوە، 41 هەزار و 600 گەشتیار لە ماوەى حەوت رۆژى رابردوو و پشووى جەژنى رەمەزان، سەردانى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆیان کردووە.
ئامارەکە هى رۆژانى 29.3.2025 تا 4ـى نیسانى 2025ـە.
گەشتوگوزارى زاخۆ بەم شێوەیە ئامارى گەشتیارانى تۆمار کردووە:
17 هەزار و 500 گەشتیار لە ناوخۆى هەرێمى کوردستانەوە سەردانى زاخۆیان کردووە و 22 هەزار و 950 گەشتیار خەڵکى باشوور و ناوەڕاستى عێراق بوون.
هاوکات یەک هەزار و 150 گەشتیار لە دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى زاخۆیان کردووە.
بەمەش، لەماوەى ئەو حەوت رۆژەدا، رۆژنە 5 هەزار و 942 گەشتیار، سەردانى سنوورى زاخۆیان کردووە.