سلێمانی
کەسێک لەسەر ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەستگیرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەگومانی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی دوێنێی بازاڕی دارەسووتاوەکە دوکاندارێک دەستگیراوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، یەکێک لە دوکاندارەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بە گومانی کەوتنەوەی ئاگرەکەی دوێنێ بەیانی دەستگیر کراوە.
باسی لەوەکرد، ئەو دوکاندارە دوکانی لەحیمی هەبووە و وتویەتی تا کاتژمير 12 شەو کاری کردووە و لە کاتی ئاگرەکەدا لەوێ نەبووە، لە دوێنێوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامی هەیە.
دوێنێ شەممە 5..4.2025 ئاگرێک لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیە زیاتر لە 150 دوکان سووتان و زیانێکی زۆری مادی بەر دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی