دەویسترا داخلی کوردستان بکرێت

زیاتر لە 17 هەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخ لە مەرزی پەروێزخان دەستی بەسەرداگیرا

964+

شۆرش قادری

زیاتر لە 17 هەزار لیتر سوتەمەنی قاچاخ لە مەرزی پەروێزخان دەستی بەسەرداگیرا کە دەویسترا داخلی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری مەهدی حاجیان فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کرماشان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی گەڕانی هێزە ئەمنییەکانی قەسری شیرین لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، 17 هەزار و 500 لیتر سوتەمەنی قاچاخ دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێل و تانکەرانەی هەڵگری ئەو بڕە سوتەمەنییە بوون، دەستیان بەسەرداگیراوە و لێکۆڵینەوە لە شۆفێرەکانیان دەستیپێکردووە.

مەهدی حاجیان راشیگەیاندووە، لە یەک ساڵی رابردوودا زیاتر لە نۆ ملیۆن و 500 هەزار لیتر لە بەنزین و سوتەمەنی قاچاخ لە پارێزگای کرماشان دەستی بەسەرداگیراوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ویستراوە داخلی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەکێکە مەرزە فەرمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و کەوتووەتە نێوان قەزای کەلار و شاری قەسری شیرینـی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

هاوردەی کاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە 13٪ زیادیکردووە

هاوردەی کاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە 13٪ زیادیکردووە

یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە پەروێزخان و مونزەریەوە ...

یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە پەروێزخان و مونزەریەوە هاتوچۆیان کردووە