شاندێک لە دیمەشقەوە چووبوون
خزمەتگوزارییەکانی دەروازەی سنووری سێمالکا چالاک و فراوان دەکرێت
فەرهاد حەسەن
عەقید مەحمود خەليل عەلی ناسراو بە سیامەند عەفرین جێگری بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەسەکە بڵاویکرووەتەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتمەندیان لە دەروازەی سنووری سێمالکا لە سنووری حەسەکە ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی میکانیزمە کارگێڕییەکانی کارابکرنەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
سیامەند عەفرینی ئەمەی لە پێگە تایبەتەکەی خۆی لە تۆڕی X بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بە یاوەری فەریق مەروان ئەلعەلی، لەگەڵ شاندێک کە لە دیمەشقەوە هاتبوون و بەڕێوەبەری بەندەرە وشکانی و دەریاییەکانیشیان لەگەڵدابوو سەردانی دەروازەکەیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێگاکانی هێنانە خزمەتی ئەو دەروازەیە کرا، هەروەها پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ کاراکردنی میکانیزمە کارگێڕی و لۆجستییە پێویستەکان بۆ کارپێکردنی فەرمی، دڵنیابوون لە رێکخستنی هاتوچۆ و بازرگانی بە پێی رێکارە دامەزراوەکان.