یەک ملیۆن و 602 هەزار تۆن کاڵا هاوردە کراوە

هاوردەی کاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە 13٪ زیادیکردووە

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی 10 مانگدا یەک ملیۆن و 602 هەزار تۆن کاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و لەبواری نرخ و بەهاوە، 13٪ زیادیکردووە.

عەلی ئەسغەر عەباس زادە بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، “لە 21.3.2024ـەوە تا 21.1.2025 یەک ملیۆن و 602 هەزار تۆن کاڵا بەبەهای 777 ملیۆن و 976 هەزار دۆلار لە مەرزی پەروێزخانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و بەراورد بە ساڵی پێشووتر لەو کاتەدا لەبواری نرخەوە 13٪ و لەبواری کێشەوە 5٪ زیادی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کاڵایانە سەوزە و میوە و کەرەستەی بیناسازی بوون.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەکێکە مەرزە فەرمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و کەوتووەتە نێوان قەزای کەلار و شاری قەسری شیرینـی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە پەروێزخان و مونزەریەوە ?...

یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە پەروێزخان و مونزەریەوە هاتوچۆیان کردووە