ژمارەیان شەش هەزار و 118 فەرمانبەرە

ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

شەش هەزار و 118 فەرمانبەرى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى هەرێمى کوردستان سوودمەند دەبن لە پرۆسەی وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێم.

دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچوونى رێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ پێدانى رێنمایی لەسەر شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى رێنماییەکان.

لەو لیستەدا کە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، ناوی شەش هەزار و 118 فەرمانبەری تێدایە کە سوودمەند دەبن، لە وەرگرتنى زەوى، بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ناوی سەرجەم ئەو فەرمانەرانەى کە دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی زەوی لە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمى کوردستان:

لەم لینکانە خوارەەوە ناوى سوودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ببینە:

هەولێر

سلێمانى

دهۆک

هەڵەبجە

گەرمیان

سۆران

راپەڕین

زاخۆ

رەزامەندی بۆ پێدانى زەوى بە 73 هەزار پێشمەرگە و پۆلیس دە...

رەزامەندی بۆ پێدانى زەوى بە 73 هەزار پێشمەرگە و پۆلیس دەرچوو