مەترسى لەسەر دروست بووە؟

تانگەرێکى گواستنەوەى غازى شل وەرگەڕا

وریا فەتاح

تانکەرێکى گواستنەوەى غازى شل لە نزیک کانى وەتمان وەرگەڕا، شۆفێرەکەى بریندارە و مەترسى لێچوونیش بۆ غازەکە دروست نەبووە.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەى ناحیەى خەلەکان بە 964ـى وت،”ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە3.4.2025، تانکەرێکى گواستنەوەى غاز لە نزیک گوندى شێخ مەنسوریان لەسەر رێگەى چوارقوڕنە- بۆ دوکان، وەرگەڕاوە”.

“شۆفێرەکەى بریندارە و پێدەچێت قاچى شکابێت، بەڵام مەترسى لەسەر غازەکە دروست نەبووە و تیمەکان سەرقاڵى راستکردنەوەى بارهەڵگرەکەن”، کامەران عەبدوڵا واى وت.

گوندى شێخ مەنسوریان، دەکەوێتە سنوورى ناحیەى خەلەکانى سەر بە قەزاى دووکان لە پارێزگاى سلێمانى.