لە دهۆک
پیاوێکی بەتەمەن ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەرشەقامی بەڕێوەبەرایەتی باجی دهۆک پیاوێکی بەتەمەن لەکاتی تێپەرینی لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و دەستبەجێ لەشوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، وتەبێژی بنکەی 122ـی دهۆکیش دەڵێت خەڵکی ئامدییە
نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.3، لەنزیک کاتژمێر 2:00 لەسەر شەقامی گشتی ترافیکلایتی بەڕێوەبەرایەتی باجی دهۆک، پیاوێکی تەمەن 82 ساڵ لەکاتی تێپەڕینی لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆی گرایسلەر کە ناسراوە بە ئۆباما خۆی لێیدەدات و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لەپارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، پیاوێکی بەتەمەن لەکاتی تێپەرینی لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە خۆی لێیدەدات و لەشوێنی رووداوەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدەدات.
وتیشی، ئێستا تەرمەکە لە پزیشکی دادی دهۆکە و پشکنین بۆ دەکرێنت کەسوکارەکەشی لە ئامێدیەوە بە رێگەوەن بۆ دهۆک و بردنەوەی تەرمەکەی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی