"ئاماده‌م له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك له كۆیه به‌پێ بچمه سلێمانى"
مام عه‌باس بۆگدی حه‌لى نییه و بۆ پیاده رۆیشتن گره‌و ده‌كات
964+
عەزیز عەبدوڵا – کۆیە
عەباس محەمەد، خه‌ڵكی گوندى بۆگدی سنوورى قه‌زای كۆیه‌یه، ئاماده‌یه گره‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بكات كه به‌پێ له كۆیه‌وه بچێته سلێمانى، بۆئه‌م مه‌به‌ته‌ش ته‌حه‌داى هه‌ر كه‌سێك ده‌گات ئه‌م گره‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌مڕۆ مام عه‌باس كه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 70 ساڵه له ناو رێڕۆیشتنه‌كه‌ى خه‌ڵكى گوند ده‌گه‌ڕایه‌وه گوندى بۆگد كه وه‌كو كلتوورێك ساڵانه ئه‌م رێڕۆیشتنه‌یان به زیندوو راگرتووه.
په‌یامنێری 964 لێی پرسی هێز و تواناى رۆیشتنت ماوه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئاماده‌یی ده‌ربڕى كه گره‌و له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك بكات له كۆیه‌وه به‌پێ بچنه سلێمانى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، چه‌ندین جار به‌پێ له كۆیه‌وه چووته چه‌ند شوێن له‌وانه‌ش سه‌نگا و ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران.
عه‌باس محه‌مه‌د نۆساڵه به‌شدارى ئه‌و پیاده‌ره‌وییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ى ده‌كات و ئه‌مڕۆش كه پێیان راگه‌یاندووه به‌پێی ده‌گه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه‌ى میوانى له‌ماڵ به‌جێهێشتووه و له‌گه‌ڵ كاروانى خه‌ڵكه‌كه ده‌ستى به‌رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كه‌یان كردووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن