ناقسەکان

زاخۆ پێویستى بە خوێنە

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

 بانکى خوێنى نەخۆشخانەى زاخۆ پێویستى بە خوێنە بەتایبەت جۆرە ناقسەکان، بڕیاریشە ئەمشەو هەڵمەتێکى فراوانى خوێن بەخشین بە نەخۆشخانەکە ئەنجام بدرێت.

هەڵمەتەکە ئەمشەو یەکشەممە 23.5.2025 کاتژمێر 08:00ـى شەو دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا تیمی تەندروستی لەپێشوازی ئەو کەسانەدەبن کە سەردانیان دەکەن بۆ خوێنبەخشین.

ئەبوبەکر عوسمان، بەرێوەبەری بانکی خوێن لەنەخۆشخانەی زاخۆ بە 964ـى وت،”کێشەمان تەنیا لەجۆرەکانی خوێنی ناقسەکان هەیە وەک -A- ، B- ، AB- ،O- ، جۆرەکانی تریش بێن زۆر باشە و سود لێ وەردەگرین، بەڵام زیاتر پێویستیمان بە ناقسەکانە”.

 بە بۆچوونى ئەبووبەکر عوسمان، مانگى رەمەزان هۆکارى کەمبوونەوەى خوێنە، چونکە بەڕۆژ هاوڵاتیان لەماڵەوە دەرناچن، هەر بۆیە بە ناچارى هەڵمەتى خوێنبەخشینەکەمان خستەشەو.