هەواڵەکان
نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین په‌كی كه‌وت و وەزارەتى ناوخۆش مەلەفى ماتۆڕسوارەكانی بڵاوکردەوە
+964
ژووری هەواڵ
جەژن جارێ ماویەتی بەڵام پشووەکەی دیاری کرا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بە درێژایی هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمی رابگرێت و پشوو بێت.
————-
وەزارەتى ناوخۆ بە بەڵگە، مەلەفى ماتۆڕسوارە سەرپێچیکارەکانى بڵاوکردەوە و هۆشداریش بە کۆمپانیاکانى دیلیڤەرى دەدات بۆ تۆمارکردنى ماتۆڕەکانیان.
———
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خانه‌قین په‌كی كه‌وت و ئه‌مڕۆ نه‌یتوانى وه‌كو رۆژانى رابردووى خزمه‌تى نه‌خۆشانى بكات، چونكه بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى په‌رستارانى عێراقه‌وه دراوه بۆ ماگرتن ئه‌وانه‌ى خانه‌قینیشی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ هیچ په‌رستارێك نه‌چووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ى خۆى.
رێگاى سه‌ره‌كى نێوان پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ وه‌كو جاران نامێنێت، كه به‌هه‌وه‌سی خۆت ئۆتۆمبێلى تێدا لێبخوڕیت، چونكه كامێراى چاودێری بۆ دادنه‌درێت و كامێراكانیش پۆینت تو پۆینت ده‌بێت.