گرافیک؛ 964+
"نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌یه"
گه‌نجێكی گوندى گرده‌پان له‌دوێنێوه بێسه‌رو سۆراغه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌دوێنێوه گه‌نجێكی گوندى گرده‌پان له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ڵێن تاوه‌كو ئێستا هیچ سه‌رو سۆراغێكی نییه.
گه‌نجه‌كه ناوى ئیبراهیم ره‌مه‌زان سه‌عید ته‌مه‌ن 20 ساڵه.
عومه‌ر، برا گه‌وره‌كه‌یه‌تى به 964ـى وت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌كو پۆلیس و ئاسایشی قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و ناحیه‌ى داره‌توویان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بێ سۆراغه.
وتیشی “براكه‌م نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌یه، یه‌كه‌مجاره به‌وشێوه‌یه ونده‌بێت”.
داواكاره له‌هه‌ر شوێنێك بیندرا له‌رێگه‌ى ئه‌م ژماره موبایله‌وه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07517109289