پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
ماڵەوە بووە بانک
سیقە نەماوە و خەڵک زیاتر لە 100 ترلیۆن دینار پارەی کاشیان هەڵگرتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەڵگرتنى پارە لە ماڵەکاندا لەبری بانکەکان، هۆکار بووە بۆ شڵەژانی دۆخی ئابووری و وایکردووە گەشەى ئابووری و مامەڵەی بازرگانی رابگرێت، ئەو قسەی ئەندامێکی لیژنەی داراییە لە پەڕلەمانی عێراق مستەفا کەرعاوییە.
بە قسەی ئەو بێت، ماڵەکان زیاتر لە 100 ترلیۆن دیناری تێدایە، کە هاوڵاتیان وەک بەشێک لە داهات لای خۆیان هەڵیان گرتووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی قسەی بۆ سۆمەرییەنیوز کردووە و دەڵێت، پێویستە بەرپرسان و حکومەتى عێراق بیر لەوە بکەنەوە و هۆکار جێگیر بکەن، تا خەڵکی وڵاتەکەیان متمانە بە بانکەکانى عێراق بکەن، لە بری ماڵەوە پارەکانیان بخەنە بانکە متمانەپێکراوەکان.
دانانی پارە لە بانکدا، هاوکارە بۆ رێژەی سەرمایەگوزاری و جموجوڵ و مامەڵەی بازرگانی، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق داتای ئەوەی کردووە، پارەى هەڵگیراوى ماڵەکان 100 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.