"كێڵانه‌كه‌ بۆ سوودى دار و نه‌مامه‌كانه‌"

زەوییەکانی پاڵاسی کۆیە کێڵدراون و چیتر به‌كه‌ڵكی گەشت و سه‌یرانى هاوڵاتیان نه‌ماون

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

چیتر ئەوە نامێنێت بچیتە پاڵاسى كۆیه‌ و بە دڵی خۆت گەشت بکەیت، چزنكه‌ لە ئێستادا زۆربەی زەوییەکەی کێڵدراوە، هۆبەی دارستان و پاوانی کۆیەش دەڵێت، مەبەستی کێڵانەکە پاراستنی دارستانەکەیە لە ئاگرکەوتنەوە و سەوزبوونی زیاتری شوێنەکە.
ئەسعەد رەمەزان، بەڕێوەبەری هۆبەی دارستان و پاوانی کۆیە، بە 964ـی وت، پێش چوار مانگ ئەو زەویانەمان کێڵاوە بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی دارستانەکە بەتایبه‌تیش بۆ پاراستنی دارە بەتەمەنەکان و ئەو چوار هەزار نەمامەی کە چێندرابوون لە شوێنەکە.
وتیشی “هیچ مەبەستێکی دیكه‌ بۆ كێڵانى ئه‌م زه‌ویه‌ نییه‌، کە گوایه‌ نەهێڵین هاوڵاتیان بێن بۆ شوێنەکە و گەشتی تێدا بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کێڵانى ئه‌م زه‌ویانه‌ سوودی زۆری هەیە بۆ دارە گەورەکان لەبەر ئەوەی وشکەساڵییە و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تێیدا، هەروەها سوودێکی تری دەبێتە هۆی گلدانەوەی ئاو بۆ ئەو دارانەی کە ساڵی پار چێندراون کە ژمارەیان چوار هەزار نەمام بوو.
زەوییەکانی پاڵاسی کۆیە دەکەونە قەدپاڵی چیای هەیبەت سوڵتان، شوێنێکی بەرز و دڵگیرە، ساڵانێکی زۆرە هاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆیە لە قۆناغی یەکەمدا ئینارەسووتاوەکانی شەقامەکانی چ...

کۆیە لە قۆناغی یەکەمدا ئینارەسووتاوەکانی شەقامەکانی چاککراوەیە

زیاتر لە 10 قوتابخانەی گوندەکانی سنووری کۆیە چۆڵن و بێ ق...

زیاتر لە 10 قوتابخانەی گوندەکانی سنووری کۆیە چۆڵن و بێ قوتابین

ئاوى كارێز، بازاڕى سه‌وزه‌كه‌یانى لە کۆیە و تەقتەق گ...

ئاوى كارێز، بازاڕى سه‌وزه‌كه‌یانى لە کۆیە و تەقتەق گه‌رم كردووه‌