باران و سهرما هۆكارهكهیهتى
“بێرۆیان” سەیرانگا بهناوبانگهكهى رواندز كهمترین گەشتیاری بۆ هاتووە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
سەیرانگای بێرۆیان لە سنوری قەزای رواندز لە دووەم رۆژی جەژن چۆڵە و گەشتیارێکی کەم رووی لە سەیرانگاکە کردوە.
ئەم سەیرانگایە ساڵانی رابردوو بە جۆرێک قەرەباڵغ دەبوو ئەگەر بەیانی زوو فریای گرتنی شوێن نەکەوتبای ئەوە شوێنت دەست ناکەوت.
رەسوڵ محەمەد، لە رواندزەوە هاتوە بۆ سەیرانگاكه بۆ 964 وتی، هەم وەک کۆبونەوەیەکی خێزانی و هەمیش وەک نەورۆز ئەمڕۆ هاتووین بۆ سەیرانگای بێرۆیان، ساڵانە لە نەورۆزان رووو لێرە دەکەین.
گەشتیارێکی تر دەڵێت، لەبەر باران زوو خۆمان ئامادە نەکرد کە بێینە دەرەوە بەڵام دواتر بڕیارمان دا پیاسەیەکی بێرۆیان بکەین و دەمە و ئێوارەش دەگەڕێینەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن