3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
سلێمانى یەکەم رۆژی جەژن به 23 رووداى هاتوچۆ به‌ڕێ كرد
دیلان محەمەد جەزا
964 ئامارێكی وردى بۆ رووداوه‌كانى هاتوچۆ له سنوورى سلێمانى ده‌ستكه‌وتووه كه له یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژندا 23 رووداو روویانداوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی له هاوینه‌هه‌وارى دوكانه‌وه بۆ 964 ئاشكراى كرد، ئه‌و 23 رووداوه‌ی هاتوچۆ كه له‌یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن روویانداوه هه‌شت رووداویان ماتۆڕسكیل بووه.
وتیشی “جگه له‌و سێ كه‌سى گیانیان له‌ده‌ستداوه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش بریندار بوون به‌ڵام به‌هۆى سووكى برینه‌كانیان هه‌ر زوو ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه”.
باسی له‌وەشکرد، بۆ دووەم رۆژی جەژنیش تیمەکانیان لە سەیرانگای دوکان و قەرەداغ و سلێمانی لە ئامادەباشیدان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن