پێنج ساڵه رێبه‌رێكی خۆبه‌خشه
“هیوا” سروشته سیحراویه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى به گه‌شتیار و شاخه‌وانان ده‌ناسێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتییه‌كی گوندى قه‌سرێى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان، ماوه‌ى پێنج ساڵه به‌شێویه‌ه‌كی خۆبه‌خش كارى رێبه‌رى گه‌شتیاری بۆ گه‌شتیارانى بیانى و گروپه‌كانى شاخه‌وانی ده‌كات و ده‌شڵێت، له‌م كاره‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام گۆڕانكارى له شێوازه‌كه‌ی ده‌كات.
هیوا قەسرەیی، ئه‌و گه‌نجه‌ى ناحیه‌ى قه‌سرێ كه كارى رێبه‌رى ده‌كات به 964ـى وت، ئه‌و كاره‌ى كه ده‌یكات لە پێناو زیاتر خزمەتکردن و ناساندنی سروشتی قەسرێ و باڵەکایەتییه.
وتیشی “جگه له گه‌شتیاران و گروپه‌كانى شاخه‌وانى كارئاسانى و رێبه‌رایه‌تى بۆ زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌كانى میدیام كردووه كه ویستوویانه راپۆرت و هه‌واڵ له‌سه‌ر سروشته‌كه دروست بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ده‌كات، له‌كاتى رێبه‌ری كردنیدا زۆر دیمه‌نى نه‌بیندراوى سروشتى سنووره‌كه‌ى بۆ ئاشكرا بووه كه كه‌م كه‌س هه‌یه بینیبێتى و زۆربه‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌شی تۆمار كردوون چونكه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به كارى فۆتۆگرافى ده‌ستی پێكردووه.
هیوا كارئاسانیش بۆ گه‌شتیاران و شاخه‌وان كردووه كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت شه‌و له سنووره‌كه‌یان بمێننه‌وه شوێنی مانەوەشى بۆ دابین كردوونئه‌م دوو ژماره موبایله‌شی داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت سه‌ردانى باڵه‌كایه‌تى بكات و سروشته‌كه‌ى ببینێت:
3069 111 0750
0783162 3283