گڵۆپی قوتدابوو

نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێک لە دهۆک کرا

964+
محەمەد فاتیح

درەنگانی ئەمشەو منداڵێک کە تەمەنی نزیکەی یەک ساڵ دەبێت و خەڵکی ئاکرێیە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، بەهۆی خواردنی گڵۆپێکی بچکۆلەوە و بەپەلەش رەوانەی دهۆک کرا.

تەندروستی گشتی دهۆک بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی دەگمەن گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، كە منداڵێکی تەمەن نزیکەی یەک ساڵان بووە و گلۆپێكی روناكی بچوكی خواردووە، فریاكەوتنی ئاكرێش یەکسەر رەوانەی پارێزگای دهۆکى کردووە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری  خێرا.

منداڵەکە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هێڤی منداڵان، لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و ستافەکەیان بەسەرکەوتوويى نەشتەرگەریەکەی  بۆ ئەنجامدراوە و ژیانی رزگارکراوە.