گۆرانیەکەی وادەڵێت
ئاراسی خەپە گیان خۆی پێناگیرێ
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
بەهار و نەورۆز و جەژنی رەمەزانی تێکەڵکردووە و ئاراس کۆیی ناسراو بە ئاراسی خەپە گیان، بەرهەمێک بەناوی “خۆم پێناگیرێ” تەنیا بە دەنگ و بەبێ کلیپ بڵاودەکاتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئاراس کۆیی دەڵێت، هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە واز لە گۆرانی وتن بهێنم، ئەمجارەیان کلیپم بۆ گۆرانیەکەم نەکردووە، چونکە کلیپەکانی من 600 دەفتەری تێدەچێ.
جا هەر ئەوەنیە نهێنی ئەوەشی ئاشكرا کرد کە 19 ساڵە سیناریۆ بۆ فیلمێک دەنوسێت، بۆ یەكەم فیلمی گۆرانی ئامێزی کوردی و دەڵێت، من یەكەم كەسم ئەم كارە بكەم لە كوردستان.
وەرن بۆ سەیری سینەمای كوردی، ئەمە داواكاری هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاراس كۆییە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ستایشی فیلمی بەرازیلیە شینەكەی كرد و دەڵێت، لە چیرۆكێكی راستەقینەوە وەرگیراوە.
پێداچوونەوەی: محەمەد فاتیح