300 ژینگەپارێزی هەولێر داوەتكران و جەژنانەشیان وەرگرت
خێرخوازێك ئەنجامی دا
300 ژینگەپارێزی هەولێر داوەتكران و جەژنانەشیان وەرگرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر خێرخوازێك 300 ژینگەپارێزی لە ئێوارەخوانێكدا كۆكردەوە و دوای بەربانگ كردنەوە، هەریەكەی بڕێك پارەی وەك جەژنانەش پێشكەش كردن.
خێرخوازێك لە هەولێر بە ناوی حاجی ئازاد عەبدولوەهاب، كە سەرۆكی رێكخراوی مرۆڤدۆستانە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 27.3.2025 ئێوارەخوانێكی بۆ 300 ژینگەپارێز رێكخست، كە تێیدا سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكان و بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێریش ئامادەبوون.
لە بۆنەكەدا ژینگەپارێزەكان بەربانگیان كردەوە و دواتر جەژنانەیان پێدرا وەك پاداشتێك لە بەرامبەر ئەو كارانەی بۆ پاكڕاگرتنی شار دەیكەن.