زیاتر لە 19 هەزار بەرمیلی رۆژانە

گەنەل ئینێرجی: ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوت 60٪ زیادیکردووە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی رایگەیاند، لە ساڵی 2024ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی گەیاندووەتە 19 هەزار و 650 بەرمیل لە رۆژێکدا، بەراورد بە ساڵی پێشتر نزیکەی حەوت هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەم زیادیکردووە.

کۆمپانیاکە راپۆرتی ساڵی 2024ـی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەڕێژەی 60٪ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی زیادکردووە بەراورد بە ساڵی 2023، هۆکاری سەرەکیش پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی تاوکێیە لە هەرێمی کوردستان.

وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، داهاتی کاشی گەنەل ئێنێرجی لە ساڵی 2024ـدا گەیشتووەتە 131 ملیۆن دۆلار و خەمڵاندنی یەدەگی نەوتیی کۆمپانیاکە ئێستا 82 ملیۆن بەرمیلە.

گەنەل ئێنێرجی دەڵێت، چاوەڕێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جەیهان و ئامانجی ئەوەیە دەست بە هەناردەی نێودەوڵەتی بکاتەوە، ئەمەش ئەگەری هەیە داهاتەکەی دوو هێندە بکات.

جارێکی تر نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

جارێکی تر نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە