لە 73 دۆلار نزیکە

جارێکی تر نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە دابەزین کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک لە 73 دۆلار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 28.3.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 85 دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.24٪ دابەزیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.26٪ دابەزیوە.

شارەزایانی بازاڕی نەوت، هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێننەوە، لەوانەش پلانەكانی رێكخراوی ئۆپێك پلەس و باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و روسیا.