بە 470 ملیۆن دینار

پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردن لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت

964+

شۆڕش قادری

بە گوژمەی 470 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردن لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە گوژمەی 470 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ و کۆنکرێت و قیرتاوكردنی چەند شەقام و کۆڵانێکی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی شارەوانی بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی شاری هەڵەبجە و دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و كارئاسانی بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورەی پڕۆژەكەی لێ جێبەجێ دەكرێت.

ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

15 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە ...

15 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین خەرج کراوە