وەزارەتی کارەبا:

15 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین خەرج کراوە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ساڵی رابردوو بڕی 15 ملیار دیناریان بۆ پڕۆژەکانی کارەبا لە سنورەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین خەرج کراوە.

بڕی پارەکان و ئەو پڕۆژانەی لە ساڵی 2024 لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین جێبەجێ کراون، بریتین لە:

– بڕی (4,856,146,815) بۆ كڕینی كەرەستە و پێداویستیی كارەبا بۆ سنووری بەریوبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی خەرجكراوە.

-بڕی (308,930,000) ملیۆن دینار بۆ كرێنی كەرەستە و پێداویستی بۆ سنوری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەڵەبجە خەرجكراوە.

-بڕی (5,910,764,036) ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی نۆژەكردنەوە و راكێشانی كارەبا بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی جێبەجێ كراوە.

-بڕی (174,904,959 )  ملیۆن دینار بۆ سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای راپەڕین خەرج كراوە.

-بڕی (725,143,526) ملیۆن دینار بۆ پرۆژە گەیاندنی كارەبا بۆ گوندەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی خەرجكراوە.

-بڕی (480,029,289) ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ گوندەكانی كارەبای راپەڕین خەرج كراوە.

-بڕی (81,658,000) ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ سنووری هەڵەبجە خەرج كراوە.

-بڕی (2,317,565,829) بۆ پرۆژەی راكێشانی تۆڕی رووناكی بۆ شەقامەكانی سنووری سلێمانی خەرج كراوە.

-بڕی (20,385,108) ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی تۆڕی رووناكی لە هەڵەبجە خەرج كراوە.

داهاتی کارەبای راپەڕین زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە

داهاتی کارەبای راپەڕین زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە

نۆ پڕۆژەی کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

نۆ پڕۆژەی کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێر...

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێری