دیمه‌نێكی كاتى داگرتنى به‌شه خۆراك له كۆگاكانى دهۆك... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌لوپه‌لى خۆراكی دهۆك.
"پاره بێنن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نوێی بریكاریتان"
له دهۆك و هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی نوێ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ردوو پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی نوێ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئه‌م دوو پارێزگایه‌ش داوایان له بریكاره‌كان كردووه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى به‌شه‌خۆراكی نوێ و پاره‌ى مانگى رابردووش ته‌سلیم بكه‌ن.
ئه‌و به‌شه خۆراكه‌ى بڕیاره دابه‌شی بكه‌ن به‌شی دووه‌مه له ساڵى 2025.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان بیریتن له 201، 202، 203، 204 و 205 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى نوێ.
له دهۆكیش ئاگادارى بنكه‌كانى 231 ،232 ، 233، 234ـى ه‌لناو سه‌نتره‌ى پارێزگاكه كراوه‌ته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى رێكاره‌كان ته‌واوبكرێن و له‌دواى جه‌ژنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى بكه‌ن.
ئه‌و به‌شه خۆراكه نوێیه‌ى بڕیاره له دهۆك و هه‌ولێر دابه‌ش بكرێت بریتییه له زیت ، شه‌كر، برنج، نیسك، ئارینۆك و دۆشاوى ته‌ماته.
ئه‌و بریكارانه‌ى دهۆك كه تاوه‌كو ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌كانى به ئه‌لیكترۆنى كردنیان نه‌هێناوه داوایان لێكراوه له‌گه‌ڵ خۆیانى ببه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى هه‌ولێر داواى له بریكاره‌كانى كردووه له‌گه‌ڵ سه‌ردانیان بڕى 16 هه‌زار دینار داخڵى فیزه‌كاته‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ناسنامه‌ى بریكارى ئه‌مساڵیان پێبدرێته‌وه.
پێشتر ئاگادارى كردبووه‌نه‌وه كه بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنیا لە رێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت و هەر بریکارێکیش پێشەکی پارە پێشکەش نەکات و لیستی بریکاری نەباتەوە بەشە خۆراکی بۆ ناچێت .