لەبارەى داخستنى مزگەوتى جەلیل خەیات روونکردنەوە دەدات

وتەبێژى ئەوقاف: شەوى قەدر کاتژمێر 1ـى شەو کۆتایى دێت

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف رایدەگەیەنێت؛ مزگەوتى جەلیل خەیات لە دواى نوێژى عیشا و تەراویحەوە راستەوخۆ بۆ شەوى قەدر دادەنیشێت و کاتژمێر یەکى شەو کۆتایى دێت.

شەوى رابردوو، ژمارەیەک هاوڵاتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە و ناڕازیبونیان پیشاندا بەوەى دواى کاتژمێر 1ـى شەو، لەناو مزگەوتى جەلیل خەیات گڵۆپیان لەسەر کوژێندراوەتەوە و پێیان وتراوە “بچنە دەرەوە مزگەوت دادەخرێت”.

ئەو هاوڵاتیانە باسیان لەوە دەکرد، چۆن دەبێت لە شەوانى قەدر، مزگەوت بەڕووى نوێژخوێنان و میوانانى ماڵى خوا دابخرێت، لەسەر ئەوە گرتەى نارەزایەتییان بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێن کە گڵۆپیان لەسەر کوژێندراوەتەوە و پێیان وتراوە “لۆ مارێ”.

لە وەڵامى ئەوەدا، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک روونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نوسیویەتى،”مزگەفتی جەلیل خەیات لە دوای نوێژی عیشاو تەرواویحەوە راستەوخۆ بۆ شەوی قەدر دادەنیشن تاکو کاتژمێر 1ـى شەو”.

جەختیشى کردووەتەوە، شەوی قەدر لەگەڵ نوێژی عیشا تەواو بوو، دەست پێدەکات و 1ـى شەو کۆتایی دێت و خواردن پێشکەش دەکرێت، وەکخۆى نوسیویەتى،”ئیدی ھەرچی بگوترێت زیادەیە خوای گەورە کەسی راستگۆی خۆش دەوێ والسلام علیکم”.

ژنان لە شەوانی قەدر دەست بە نزان و لە مزگەوت دەمێننەوە

ژنان لە شەوانی قەدر دەست بە نزان و لە مزگەوت دەمێننەوە