دیمەنی کەشتییەکی نەوت هەڵگر و بەندەرێکی گواستنەوەی نەوت.وێنە.وەزارەتی نەوتی عێراق
ساڵانە بایی زیاتر لە 108 ملیار دۆلار
عێراق لە رۆژێكدا 4.27 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا.
كۆمپانیای سۆمۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیاندراوێكدا باسیان لە گرنگیی رۆڵی نەوتی عێراق كردووە لە بازاڕی جیهاندا و ئاشكراشیان كردووە، عێراق خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانە بە 145 ملیار بەرمیل.
سۆمۆ دەڵێت: فرۆشتن و بەبازاڕكردنی نەوتی خاوی عێراق لە سێ بازاڕی سەرەكییە، ئەوانیش بازاڕەكانی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریكا، هەروەها بازاڕی ئەفریقاش نەوتی عێراقی پێدەكات، ئەمە جگە لەوەی كۆمپانیاكە لە رێگەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانس و بۆنە نیودەوڵەتییەكان، كۆبوونەوە و بەیەكگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی جیهان هەیە بە شێوەیەكی راستەوخۆ یان لە رێگەی ماڵپەری فەرمی لەسەر ئینتەرنێت.
“بانگهێشت و هەلی كراوە بۆ كۆمپانیا گەورەكانی جیهان دەڕەخسێنێت بۆ كڕینی راستەوخۆی نەوتی عێراق بە مەرجی دیار و راگەیاندراوەكانی و لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكان و مەزادەوە، كە كارمان كردووە بۆ راكێشانی كۆمپانیا جیهانییەكان، بۆ ئەوەی ببنە كڕیاری بەردەوامی نەوتی عێراق”، كۆمپانیای سۆمۆ وادەڵێت.
كۆمپانیاكە باسی ئەوەشی كردووە، نەوتی خاوی عێراق بە نرخی زیاتر یان كەمتر لە نرخی نەوتی برێنتی ئەمریكی دەفرۆشرێت، ئەمەش بەهۆی جۆری كوالێتییەكەی و تایبەتمەندییەكانی و خەرجییەكانی گواستنەوە و زەحمەتییەكانی ژێرخان و سیاسەتی ركابەری نرخ، بەڵام بەپێی بارودۆخی نەوتی جیهانی.
لە كۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەكەن، عێراق پێنجەمە لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی نەوت بەرهەم دەهێنن بە رێژەی 4.27 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، كە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپێك لە دوای سعودیە.
بەگوێرەی لێكدانەوە لە نرخی نەوتی عێراق بە نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ساڵانە بایی زیاتر لە 108 ملیار دۆلار نەوت دەفرۆشێت.
سۆمۆ تامی نەوتەکە دەکات؛ سێ ترلیۆن بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە
نەوت
لەبن 68 دۆلارە
نرخى نەوت بەرز بووەوە
"دایک و باوکێک و دوو منداڵیان برینداربوون"
بەرگری شارستانی وردەکاری دەربارەی ئەو ماڵەی سووتا بۆ 964 ئاشکرا دەکات
رێكخراوێكی چاودێریی نەوت
"لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكەوتن كراوە و كێشەی موچەش چارەسەر دەبێت"
رێککەوتننامە لەبواری وزە ئیمزا دەکەن
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی عێراق دەکات
ئامانجی سەردانەكە چییە؟
وتەبێژی حكومەت بۆ 964: ئەمڕۆ سودانی سەردانی هەولێر دەكات
سندوقی دراو وا دەڵێت
عێراق پێویستی بەوەیە نرخی نهوت له سهرووی 90 دۆلارهوه بێت
104%ـی باج دەخرێتە سەر چین