"موچە وەرنەگرین ناتوانین جەژن بکەین"

بەشێک لە خاوەن پێداویستی تایبه‌تى گه‌رمیان له‌به‌رده‌م بانكى شێروانه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى ماونه‌ته‌وه‌

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دوای ئەوەی بانکی شێروانە لە کەلار بڵاویکردەوە کە موچەخۆرانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، بەڵام تاوه‌كو ئێستا موچەیان پێنەدراوە.
بەشێک لەو خاوەن پێداویستی تایبه‌تانەی لەبەردەم بانکی شێروانە چاوەڕێی وەرگرتنی موچەکانیانن، قسەیان بۆ 964 کردووە، یەکێک لەوانە دەڵێت، لە گوندەوە ھاتووە و نزیکەی کاتژمێرێک لە کەلارەوە دوورە، ئێستا دەبێت ھەروا بڕواتەوە چونکە دیار نیە کەی موچەیان پێدەدرێت.
پیاوێکی بەتەمەن کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بە 964ى وت “لە کاتژمێر 11:00ـی نیوەڕۆوە لێرەم، کەس نازانێت کەی موچەمان پێدەدەن، ئەگەر پێویست نەبومایە بۆ ئەو پارەیە ئێستا لێرە نەبووم لەماڵەوە بۆخۆم پشویەکم دەدا”.
ژنێکیش قسەی بۆ 964 کرد وتی “پێداویستی جەژنمان تا ئێستا نەکڕیوە، ئەو موچەیەش بەشمان ناکات، فەقیرین و دۆخمان باش نیە موچەکەم ھەر بەشی دەرمانەکانم دەکات”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سبەینێ خانەنشینانی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و ھێزەکان...

سبەینێ خانەنشینانی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول و ھێزەکانی 70 مەڕۆن بۆ موچە

بۆچی لە کاتی مووچە وەرگرتن پێشمەرگە پارەیان لێ بڕاوە؟

بۆچی لە کاتی مووچە وەرگرتن پێشمەرگە پارەیان لێ بڕاوە؟