نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوو
له هه‌ولێر یادی یه‌كه‌مین كچه قوتابی و یه‌كه‌م مامۆستاى ژن كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر یادی كۆچی دوایی یه‌كه‌مین كچه قوتابی كه له‌و شاره چووبێته به‌ر خوێندن، هه‌مانكات یه‌كه‌مین مامۆستای ژنیش له شاره‌كه كرایه‌وه كه نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆیه‌كەمجار چووه‌ته به‌ر خوێندن.
قوتابییه‌كه ناوى شوكریه مه‌عروف چیاووك له بنه‌كاڵه‌یه‌كی ناودارى شارى هه‌ولێر بووه و ره‌سه‌نایه‌تیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندى سرێشمه‌ى سنوورى قه‌زاى خه‌لیفانى ئێستا.
شێرزاد ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مۆزه‌خانه‌ى ئه‌رشیفی و په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر به 964ـى وت به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌ى خانه‌نشینیانى ژنانى هه‌ولێر یادی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌یان كردووه‌ته‌وه كه 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كردووه.
وتیشی “شوكریه چیاووك بۆیه‌كه‌مجار له 1.10.1927 وه‌ك یه‌كه‌مین كچ له‌هه‌ولێر چووه‌ته به‌ر خوێندن و له قوتابخانه‌ى كچانى قه‌ڵاى هه‌ولێر خوێندوویه‌تى و به‌رده‌وامیش بووه له خوێندن تاوه‌كو له په‌یمانگاى مامۆستایان ده‌رچووه و وه‌كو یه‌كه‌مین مامۆستای ژنیش له‌و شاره ده‌ست به‌كار بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وكاته‌ى شوكریه خان چووه‌ته به‌ر خوێندن كچانى دیكه‌ش هه‌بوون له عه‌ره‌ب و كریستیان به‌ڵام له ره‌سه‌ندا خه‌ڵكی هه‌ولێر نه‌بوون به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی كه‌سوكاریان كه‌وتبووه هه‌ولێر ئه‌وانیش لێره چوونه به‌ر خوێندن.
مامۆستا شوكریه له ساڵى 1918 له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه و له ساڵى 2004 یش كۆچی دوایی كرد، 98 ساڵ پێش ئێستا وه‌كو یه‌كه‌مین كچه قوتابی چووه‌ته به‌ر خوێندن.
باوكی شوكریه مه‌عروف چیاووك، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كورد بووه و ماوه‌یه‌ك جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و له‌ساڵانى چله‌كانیش پارێزگارى سلێمانى بووه.