پیسبوونى ئاوى زێى بچوک
سەرجەم پڕۆژەکان بەهەمهێنانى ئاو وەستێنران
کۆیە بێ ئاو دەبێت
964+
وریا فەتاح
بەهۆى تێکەڵبوونى مادەى زیانبەخش بە ئاوى زێى بچوک، سەرجەم پڕۆژەکانى بەرهەمهێنان و دابینکردنى ئاو لە کۆیە وەستێنران.
بە وشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن تا کێشەکە چارەسەر دەبێت
بەڕێوەبەرایەتى ئاوى کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە، بەهۆی تێكەڵبوونی مادەی زیان بەخش بەئاوی زێیی بچوك كە سەرچاوەی دابینكردنی ئاوە بۆ سەنتەری قەزای كۆیە و تەق تەق و ناحیەی ئاشتی بەشێك لە گوندەكان، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان سەرجەم ئەو پرۆژانەی ئاو لە زێی بچووک وەردەگرن بە ناچاری وەستێنران.
داواش دەکات، ئاوەکە شیاوى خواردن و بەکارهێنان نەبووە، بۆیە ناچاربوون پڕۆژەکان بوەستێنن.
داوا دەکەین هاوڵاتیان بە وشیارییەوە ئاو بەکار بهێنن تا ئەو کاتەی زێی بچووک پاک دەبێتەوە
رۆژانە بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى کۆیە، تەنیا لە سەنتەرى شاردا 38 هەزار مەتر سێجا ئاوى خواردنەوە لەسەر 18 هەزار و 700 هاوبەشى ئاودا دابەش دەکات