رووداوی هاتوچۆ
هێزەكانی ئەڵمانیا بە هانای بریندارانی رێگەی کۆیە -هەولێرەوە چوون
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی کۆیە بۆ هەولێر لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، پێنج کەس بریندار بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.
لە کاتی رووداوەکەدا، كە نیوەڕۆی ئەمڕۆی دووشەممە، 2025.3.24 بوو، تیمێکی سەربازانی ئەڵمانیا بەوێدا تێپەڕ دەبن، لەوێدا دەوەستن و چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان دەکەن.
سەنگەر سەڵاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە، بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نزیک گوندی تەوەکەڵ روویداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئەڤیۆ لە رێگەی هەولێرەوە بەرەو کۆیە دەهات بە هۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا لە جۆرەکانی نیسان سەنی تەکسی و تۆیۆتا کرۆلا.
وتیشی، بە هۆی رووداوەکەوە پێنج کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سنوورەکە کراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکەش کراوەتەوە.
جێگر کەریم، شایەدحاڵێکی رووداوەکە، بە 964ـی وت، چرکەساتی رووداوەکەم ئاگا لێبوو، بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون و ئەمبۆڵانس هات و هەموویان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران.
وتیشی، لە کاتی رووداوەکە تیمێکی سەربازانی ئەڵمانی هاتن، تەواوی پێداویستی پزیشکییان پێبوو، چارەسەری سەرەتاییان بۆ هەموو بریندارەکان کرد.
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لەو رێگەیە، دووەم رووداوی هاتوچۆیە روودەدات و پێنج کەسی تر بە هۆی رووداوەکە بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
"ئەمبوڵانسەکان مەرجیان تێدا نییە"
پزیشکانی کوردستان لەسەر گیان لەدەستدانی پزیشکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
هاتوچۆ لێکۆڵینەوە دەکات
لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد
نەهات بوو بۆیان
لە کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ لە یەک رۆژدا روویانداوە
پێنج ئۆتۆمبێل بوون
لە حەمەوخانی هەڵەبجە رووداوی هاتوچۆ بووە؛ "دوو کەس مردن"
هاوڵاتییەک لە زاخۆ