200 سەرتاشی شارەزا کارەکە دەکەن

قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵی و تا جەژن قژی 10 هەزار کەس بەخۆڕایی چاک دەکەن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

200 سەرتاشی لێزان و بەتوانا قۆڵی هیممەت و مەردایەتیان هەڵماڵی بۆ ئەوەی قژی 10 هەزار کەسی هەژار و کەمدەرامەت بەخۆڕایی چاک بکەن و بۆ جەژنی رەمەزان قۆز و جوانیان بکەن.

رێکخراوی وای جی ئۆ (YGO) لە شاری سلێمانی هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو کارە خێرخوازییە و سەید بەڵێن، سەرۆکی رێکخراوەکە بە 964ـی وت، “هەڵمەتەکەیان لە قوتابخانەی حوزەیرانەوە دەستپێکردووە و بەشێک لە شوێنە گشتییەکان و شار و شارۆچکەکانی دیکەی سلێمانیش لەخۆ دەگرێت”.

باسی لەوەشکرد، 200 سەرتاش لە کوڕ و کچی بەتوانا کە مامۆستای پەیمانگان و ئەزمونێکی باشیان هەیە، خۆبەخشانە ئەو کارە دەکەن.

سەید بەڵێن وتیشی، سەرەتا بڕیاریانبووە قژی 50 هەزار کەس چاک بکەن، بەڵام بۆ ئەوەی کێشە بۆ کەسابەت و ژیانی سەرتاشەکان دروست نەکەن، ژمارەکەیان کەم کردووەتەوە بۆ 10 هەزار کەس.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

چێشتخانەیەکی خێرخوازی لە رێگای کەرکوک-سلێمانی خواردن ...

چێشتخانەیەکی خێرخوازی لە رێگای کەرکوک-سلێمانی خواردن دابەشدەکات