له سنوورى شێروان مه‌زن
سمۆرە وه‌كو ژینگه‌دۆست و بۆ جوانیش بەخێودەکرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌پارێزێكی ناحیه‌ى شێروان مه‌زن لە ئیدارەی سۆران ده‌ڵێت، سمۆره وه‌كو گیاندا‌رێك به فراوانى له سنووره‌كه‌یان هه‌یه و ئه‌وانیش كولانه‌ى تایبه‌تیان بۆ دروست كردوون بۆ جوانى و وه‌كو ژینگه‌پارێزێكیش به‌خێویان ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964 له دێرزه‌مانه‌وه به‌شێكی زۆرى دار گوێز و به‌ڕووه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سمۆره‌وه بێ ئه‌وه‌ى خۆى پێی بزانێت چێندراون.
سمۆره له به‌هار و هاویناندا گوێز و به‌ڕوو بۆ وه‌رزی زستان له ژێر خاكدا ده‌شارێته‌وه به‌ڵام به‌پێی سروشتى خۆى ئه‌و شوێنه‌ى لێى شاردوونه‌ته‌وه پێى نازانێته‌وه و به‌ڕوو و گوێزه‌كان له‌شوێنى شاردنه‌وه‌كه ده‌ڕوێن.
ئیبراهیم سه‌عید لێری، ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی گوندى لێرێ له‌م ناحیه‌یه به 964ـى وت، چه‌ندین ساڵه له زۆربه‌ى شوێن كولانه‌ى تایبه‌تیان بۆ سمۆره‌كانى سنووره‌كه‌یان دروستكردووه و ده‌یانپارێزن.
وتیشی “سمۆره هیچ زیانێكی نییه، بۆیه ئێمه هه‌م بۆ جوانییه‌كه‌ى وه‌كو گیاندا‌رێك و هه‌میش وه‌كو ژینگه‌دۆستێك به‌خێویان ده‌كه‌ین”.
ئیبراهیم ده‌ڵێت، به‌شێكى زۆر له داربه‌ڕووه‌كانى سنووره‌كه‌یان له‌لایه‌ن سمۆره‌كانه‌وه چێندراون، بۆیه ئه‌وانیش به گرنگی بایه‌خه‌وه به‌خێویان ده‌كه‌ن و ده‌یانپارێزن.