دیمەنێکی دەوەرەی دەلاکخانەکەی ژیار لە قەزای کۆیە... وێنە؛ 964+
بێ به‌رامبه‌ر سه‌ریان بۆ چاكده‌كات
سه‌رتاشێكی كۆیه ماوه‌ى 10 رۆژ له خزمه‌تى هاوڵاتیانى كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه، هێنده له‌مێژ نییه گه‌نجێك شوێنێكی سه‌رتاشی كردووه‌ته‌وه و له‌م ره‌مه‌زانه‌ش وه‌كو نۆبه‌ره‌ى كاره خێرخوازییه‌كانى رایگه‌یاندووه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌مده‌رامه‌تن بێ به‌رامبه‌ر سه‌ریان بۆ چاكده‌كات.
له 20.3.2025 تاوه‌كو یه‌كه‌مین رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن.
ژیار سه‌عید، سه‌رتاشه‌كه‌ى كۆیه‌یه به 964ـى وت ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت مانگه ئه‌م شوێنه‌ى كردووه‌ته‌وه و حه‌زیشی كردووه له‌م مانگه‌دا بۆ جه‌ژن هاوكارى ئه‌و كه‌سانه بكات كه باری دراییان باش نییه.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كه‌س هاتوون و سه‌ریان بۆ چاككراوه و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین تاوه‌كو رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژن ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك روومان تێبكات”.
له‌دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ـى شه‌و شوێنه‌كه‌ى كراوه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، نه‌یبیستووه له كۆیه هیچ سه‌رتاشخانه‌یه‌كی دیكه بانگه‌وازى هاوشێوه‌ى ئه‌وى كردبێت و ده‌شڵێت “جێی خرشحاڵیمه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رتاشێكی دیكه ئه‌و كاره بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌موومان هاوكارى ماڵه هه‌ژاره‌كان بین”.
دەلاكخانه‌كه‌ى ژیار ده‌كه‌وێته سەر رێگای دەشتی کۆیە تەنیشت مریشکفرۆشی رەوا، ئه‌م ژماره موبایله‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێكی كه‌مده‌رامه‌ت په‌یوه‌ندی پێوه بكات شوێنى ده‌لاكخانه‌كه‌ى پێبڵێت:
07736980640