پێشتر له‌ ئاكرێ  و به‌رده‌ڕه‌شیش ئه‌م كاره‌یان كردووه‌

كێبڵ دزه‌كانى كاره‌با روویان له‌ گوندى زیناڤا كرد و چوار بیرى ئیرتیوازیان له‌كارخست

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە گوندی زیناڤا میری کێبڵی کارەبای چوار بیری ئاوی زەوی جوتیارانی گوندەکە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دزراوە. جوتیارەکانیش دەڵێن، سکاڵایان تۆمارکردووە .

جاری یه‌كه‌م نییه‌ لە سنووری قەزای شێخان حاڵه‌تى دزینی کێبڵی کارەبا لە سه‌ر زەوییه‌ کشتوکاڵییه‌كان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ پێشتریش ئه‌م حاڵه‌ته‌ هه‌بووه‌ و زیانێکی زۆریان بە جوتیاران گەیاندووە.

لوقمان ئەحمەد، جوتیارێکی گوندی زیناڤا میریە و کێبڵی بیری ئاوەکەی دزراوە بە964ـی وت، ئەمە یەکەمجار نییە کە کێبڵی کارەبای بیرە ئاوەکانمان دەدزرێت، نرخی هەر کێبڵێک نزیکی 300 هەزار دینارە، بۆیه‌ دزه‌كان روویان تێكردووه‌.

وتیشی “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دزییان لێكراوە به‌تایبه‌تیش کاتێک کارەبای نیشتمانی دەکوژێتەوە”.

باس له‌وه‌شده‌كات زۆربه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى دزیكردن لە مانگەکانی ئادار و نیساندا لە سنوورەکەیان دەكرێت و ئه‌وانیش سکاڵایان تۆمار کردووە و داوا دەکەن بە زووترین کات ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن.

لایخۆشییەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای شێخانیش بۆ 964 پشتراستیکرده‌وه‌ كه‌ دزینی محاویلە و کێبڵی کارەبا لە سنوری قەزاکانی ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان بەردەوامە و چەند جارێکه‌ دووبارە ده‌بنەوە.

وتیشی “چەند کەسێک لەسەر دزینی محاویلە و کێبڵی کارەبا دەستگیرکراون”.

باندێک لەدوای 33 جار دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیر کران

باندێک لەدوای 33 جار دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیر کران

لە ئاکرێ چوار کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کا...

لە ئاکرێ چوار کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا