"بە ئێرانی نەک عێراقی"

لە بەریتانیا دادوەر بە “هەڵە” مافی مانەوە بە کوردێک دەدات

964+
ئەحمەد مستەفا

دادگایەکی پەیوەست، بە کۆچبەران و پەنابەری لە بەریتانیا رێگەی بە پەناخوازێکی کورد دا لە بەریتانیا بمێنێتەوە، دوای ئەوەی دادوەر پشتی بە رێنمایی یاسایی پەیوەست بە ئێران بەست، نەک عێراق، لە ئەنجامدا تانەکەی بۆ پەنابەرەکە بە هەڵە قبوڵکرا.

رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی نوسیویەتی، ئەو گەنجە کوردە “عێراقییە” داوای مافی پەنابەری کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەهۆی پۆستە دژە حکومییەکانی لە سۆشیال میدیا رووبەڕووی گۆشەگیری بووەتەوە لە عێراق.

دادوەر هەڵسەنگاندنەکەی لەسەر بنەمای یاساکانی ئێران داناوە، کە بەتوندی چاودێری ئینتەرنێت دەکەن، لەکاتێکدا عێراق هەمان شێوازەکان بەکارناهێنێت، ئەوەش بە گوێرەی چیرۆکی رۆژنامەکە.

دادوەر لە بڕیارەکەیدا رایگەیاندووە کە “ئێران سیستەمێکی ئاڵۆزی هەیە بۆ چاودێریکردنی ناڕازیەتییە سیاسییەکان لە سۆشیال میدیا”، بڕیارەکەی لەسەر بنەمای ئەم هەڵسەنگاندنە داناوە. بەڵام دواتر دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاریداوە کە دادوەرەکە “لە یاسادا هەڵەی کردووە”، هە بۆیە داوای کردووە، دانیشتنێکی دیکە بەڕێوەببرێ و دادگای کردنە دووبارە بکرێتەوە.

ئەو پەناخوازە کوردە عێراقییە دوای ئەوەی لە ساڵی 2019، داواکاری سەرەتایی رەتکرایەوە، تانەی دابوو و ئیدیعای کردبوو “بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی سەرکردایەتی کورد لە مەترسیدایە”، هەروەها چالاکییە سیاسییەکانی لە دژی ئەوان لە بەریتانیا رەنگە رووبەڕووی گۆشەگیری ببێتەوە ئەگەر بگەڕێتەوە عێراق.

بەڵام پارێزەرانی وەزارەتی ناوخۆ تانەیان لە بڕیارەکە دا و ئیدیعایان کرد کە دادوەر پشتی بە “زانیاری نادروست” بەستووە کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە نەک عێراق.

بڕیارە لە دانیشتنێکی نوێدا لەبەردەم دادگای کۆچبەران و پەنابەریدا پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو پەناخوازە بکرێت.

سودانى: رێککەوتنى ستراتیجیى هاوبەش لەگەڵ بەریتانیا وا...

سودانى: رێککەوتنى ستراتیجیى هاوبەش لەگەڵ بەریتانیا واژۆ دەکەین

کوردانی پەنابەر لە بەریتانیاوە نامەیەک بۆ سودانی دەنێ...

کوردانی پەنابەر لە بەریتانیاوە نامەیەک بۆ سودانی دەنێرن

بەریتانیا نزیکەی 15 هەزار كۆچبەری دیپۆرت كردووەتەوە

بەریتانیا نزیکەی 15 هەزار كۆچبەری دیپۆرت كردووەتەوە