لە شیلادزێ

ئۆتۆمبێل ژیانی لە ژنێکی بە تەمەن سەندەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە کومەڵگەی سیری، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ ژنێک بە سەختی بریندار بوو، دواتر لە نەخۆشخانەی ئامێدی گیانی لەدەستدا.

ئەمشەو لە نزیک کاتژمێر 10:45 خولەک، لە کۆمەڵگەی سیریێ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، ژنێکی کە تەمەن سەروو 60 ساڵە لە کاتی تێپەرینی لەسەر شەقام ئۆتۆمبێلێک لێی داوە و بەسەختی برینداربووە

دوای چارەسەری سەرەتایی لەلایەن پزیشکەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، ئەمشەو ژنێکی بە تەمەن گەیەنراوەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئامێدی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی کراوە، دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە،کومەڵگەی سیری دەکەوێتە ناحیەی شێلادزێ لە سنوری قەزای ئامێدی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە دهۆک پیاوێک لە شەقام پەڕییەوە و ئۆتۆمبیلێک خۆی پێدا ...

لە دهۆک پیاوێک لە شەقام پەڕییەوە و ئۆتۆمبیلێک خۆی پێدا کێشا