گرافیک؛ 964+
سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
له‌قه‌زاى هه‌ریر ماڵى 27 ژینگه‌پارێز به هاوكاریكردن ئاوەدانكرایهوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر ماوه سێ مانگه 27 ژینگه‌پارێز موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام خێرخوازێك به‌پێدانى هاوكاری بۆ هه‌موو ژینگهپارێزهكان ماڵیانى ئاوه‌دانكرده‌وه.
رێکخراوی هەریری من بۆ هاوکاری مرۆیی، چاودێری ژیان و گوزه‌رانى ئه‌م ژینگه‌پارێزانه‌ى سنووره‌كه‌ى كردبوو كه ئه‌م ماوه‌یه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و بارى ژیان و گوزه‌رانیان خراپه، بۆیه داوا له كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخوازدهكات لایه‌ك له ژیانیان بكاته‌وه و هاوكاریان بكات، ئه‌ویش ئاماده‌یی ده‌بڕی وو جێبه‌جێی كرد.
كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوه‌كه به 964ـى وت، له‌لایه‌ن كه‌سه خێرخوازهكهوه بڕى چوار ملیۆن و 50 هه‌زار دینار دابین كرا‌و و ئه‌وانیش به‌سه‌ر ژینگهپارێهكاندا دابه‌شیان كرد.
وتیشی “هه‌ر ژینگه‌پارێزێك بڕی 150 هه‌زار دینارمان پێدا”.
ژینگهپارێزهكان كارمه‌ندى پاککەرەوەی نەخۆشخانەی هەریرن و مانگانه بۆ هه‌ر یه‌كێك موچه‌ى 320 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت و به‌شێوه‌ى گرێبهستنش ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.