لە کوێستانەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە

کەشی دوو رۆژی یەکەمی بەهار فێنک و نمەباران دەبێت

964+

شۆڕش قادری

کەشی دوو رۆژی یەکەمی بەهار فێنک و نمەباران دەبێت و ماڵی گەشت و سەیرانە، لە کوێستانەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی 21.3.2025، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی هەرێم وەك  پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان، نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانیش ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی شەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ناوبەناو بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەو...

بەقسەى کەشناسى بێت لەبەر باران لە هەندێ شوێن ئاگرى نەورۆز ناکرێتەوە

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە